دەقی پرسەنامەکە…
برای بەڕێزم حاکم ئەحمەد ئەنوەر
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو رقیە عەلی
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (رقیە عەلی عوسمان) دایکی حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، نیگەران و دڵگران بووم.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە بەئەمەکەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران