لە ڕۆژانی 13 _ 17 / 11 / 2024 لەسەر داوەتی فەرمی قونسلیەی کۆماری چینی میللی لە هەولێر شاندێکی دەستەی دەسپاکی بە سەرۆکایەتی (د.ئەحمەد ئەنوەر محمد) سەرۆکی دەستە و (ئەحمەد صالح گلری) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دهۆك و (د.غازی صابر جوکل) بەرپرسی فەرمانگەی یاسایی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەشداریان لە خولێکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کرد کە لەلایەن ئەکادیمیای چینی بۆ دسپلین و چاودێری رێکخراو بوو بە هاوکاری وەزارەتی بازرگانی چین کە تیایدا نوێنەرانی (٩) وڵات لەسەر ئاستی دەزگاکانی چاودێری بەشداربوون.
– لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکی خولەکە سەرۆکی دەستە وتارێکی پێشکەش کرد سەبارەت بە پێناسەو کاروچالاکی دەستە بە (ئینگلیزی).
– هەر وەك لە ڕۆژانی خولەکە بابەتێکی تر بە درێژی لەسەر هەرێمی کوردستان و ووردەکاری یاسای دەستە و ئیش و کارەکان لە لایەن سەرۆکی دەستە پێشکەش کرا .
هەر لەو ماوەیەدا لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی چاودێری لە مەنغۆلیا ، میسر ، ماڵدیڤ ، نیپاڵ ، کینیا ، یۆنان ، غرینادا ، یەکێتی ئەفریقی ….
دیدار و چاوپێکەوتنی فەرمی هەبوو بۆ دروست کردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی .