بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بەڕێز د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی دایكییه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبووی دایكتان، سه‌ره‌خۆشی له ئێوه و ماڵباتهكهتان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا باس له‌وه‌یش كراوه، ” له‌خوای مه‌زن داواكارم گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به ئێوه و هه‌مووان ببه‌خشێت و هیوای ته‌مه‌ن درێژی سه‌لامه‌تیتان بۆ ده‌خوازم.