بە ناوی بنەماڵەی مەلا ئەنوەر محمەد شێخانی سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی حکومەت وبەرێزان لە سەرۆکایەتی هەرێم وبەرێزسەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری وئەندامانی دادگای تێهەڵچوونەوەی کوردستان وسەرۆکی داواکاری گشتی و سەرۆکی دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی سلێمانی و گەرمیان و دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی و بەرپرسە باڵاکانی حزبەکانی کوردستان وعیراق و وەزیرو بەرپرسی فەرمانگە و دەستەکانی حکومەتی هەرێم و ومامۆستایانی ئایینی وسەرۆک زانکۆ و مامۆستایانی زانکۆ و بەرپرسانی بەرنامەی (UNDP) لە عێراق وبەرپرسانی کارگێری وهەموو ئەو بەرێزانە دەکەین کە بەشداربوون بە ئامادەبوون یان بە ناردنی پەیام و بروسکە لە پرسەی دایکمان (خاتوو رقیە عەلی عوسمان) هاوخەم بوون لەگەڵماندا و لە خەمیان کەم کردینەوە.
خودای گەورە پاداشتی خێری هەموو لایەك بداتەوە و هەرگیز ناخۆشی نەبینن…
انا لله و انا اليه راجعون
