2024/2/28 لە لایەن دەستەی دەسپاكی مەراسیمێک بۆ بەدیجیتاڵیكردنی پڕۆسەی ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكان لە هۆتێل شیراتۆن رێکخرا و چەندین بەرپرسی ناو حکومەت بەشدار بوون
لەچوارچێوەی پڕۆسەی ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكان كە بەگوێرەی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2011 و یاسای هەمواركراوی ژمارە حەوتی 2014 دەسەڵات
دراوە بە دەستەی دەسپاكی، بۆیە دەستە پڕۆسەكە بەرەو هەنگاوی بەدیجیتاڵیكردن دەبات.
پڕۆژەكە بە هاوكاری باڵوێزخانەی بەریتانیا لە رێگەی “دەزگای هاوكاری تەكنیكی بۆ عێراق” دوای رێككەوتن لەگەڵ دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و لە قۆناغی یەکەمیشدا شەش مانگ تا ساڵێک ئەزموونی دەبێت.
سوودەكانی بەدیجیتاڵكردنی فۆڕمی ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكان دەبێتە هۆی خێراتركردنی پڕۆسەكە و نەهێشتی خەرجی زۆر، سەرباری ئەوەی سیستمەكە ئاشكرای دەكات لە كوێدا زیادەی سەروەت و سامانی پۆستەباڵاکانی کە راسپێردراون بەپێی یاسا بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان هەیە. پێوەرەکانی شەفافییەتیش لە کوردستان بەرز دەکاتەوە کە تائێستا پڕۆژەی وا لە عێراق جێبەجێ نەکراوە.
بە دیجیتاڵكردنەكە پێویستی بە هاوكاری زیاتری دامەزراوە پێوەندیدارەكان هەیە سەرباری راهێنانی فەرمانبەرانی سیستمەكە و هەموواری رێنوێنییەكان ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكان.
دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێ لە هەوڵەکانی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافییەت.