بۆ دەستپێكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ بەهێزكردنی سەروەری یاسا و دامەزراندنی دادپەروەری ئەمڕۆ چوارشەم كۆنفرانسێك لە بەغدا بەڕێوەچوو كە لە كۆنفرانسەكەدا، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بەشداری كرد.
لە كۆنفرانسەكەدا ژمارەیەك وەزیر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی سەندیكاكان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان، لەگەڵ ژمارەیەك لە جێگری سكرتێر و بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەكانی دادوەری ئامادەبوون.
لە میانی وتارەكەیدا لە كۆنفرانسەكەدا، وەزیری داد و سەرۆكی تیمی ئامادەكاری ستراتیژی نیشتمانی، د.خالد شاوانی، دووپاتی لەوە كردەوە كە ستراتیژی نیشتمانی بۆ پشتیوانیكردن لە سەروەری یاسا نوێنەرایەتی نەخشەڕێگایەكی ڕوون دەكات كە ڕێبازی دەوڵەتی عێراق بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی دادپەروەر وەردەگێڕێت كە یەكسانی لەبەردەم یاسادا بەدی بهێنرێت.
ڕوونی كردەوە كە پەسەندكردنی ئەم ستراتیژە پێنج ساڵەیە، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی حكومەتی عێراقە بە ڕێبازی چاكسازی.
لە میانی كۆنفرانسەكەدا، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان چەندان دیدار و كۆبوونەوەی ئەنجام دا كە سەرجەمیان لە پێناو سەروەری یاسا و دادپەروەری بوو.



