دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە مادەی (14) لە رێنماییەکانی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی ژمارە (2)ی ساڵی 2016، بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکانی دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پلە باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە سەروەت و سامانیان بانگێشت دەکات.
لێکۆڵینەوەکە تایبەت دەبێت بەو سەروەت و سامانەی کە لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئاشکراکردنی ئەستۆی دارایی نەیانووسیوە.
پلەباڵاکان بەشێک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی خانەنیشین و راوێژکار و چەندان پلەی تری تێدایە.
