لەمیانی سەردانێکی د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق لەسەر هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگاییکردنی تاوانباران ڕێککەون.
رۆژی سێشەم ١٨ی تشرینی دووەم، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، د.محەمەد عەلی ئەللامی پێشوازی لە د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێم کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، دووپاتی کردەوە کە گەندەڵی گەورەترین تەحەدای گەشەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گونجاوە بۆ هاووڵاتیان.
د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و د.ئەللامی باسی لە کۆمەڵێک پرسی هاوبەش کرد، دیارترینیان بەهێزکردنی کاری دەستەکانی چاودێری و هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ لێپێچینەوە لەو کەسانەی داواکراون لە دۆسیەکانی گەندەڵی، هەروەها دامەزراندنی ڕێککەوتنی هاوکاری و ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوون لەسەر گرنگی بنیاتنانی ژینگەیەکی وەبەرهێنان دوور لە گەندەڵی بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی بازاڕی کار.


