لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و لەگەڵ د.نزار ناسڕ بەرپرسی نووسینگەی دژایەتی سپیكردنەوەی پارە لە بانكی مەركەزی عێراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی هەوڵەكان بۆ رێگری لە تاوانی سپیكردنەوەی پارە لە عێراق كرا.
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەكەدا، رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە كوردستان روون كردەوە هاوكات ئاماژەی بە گرنگی ستراتیجی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی كرد.

