سەرۆكی دەستەی دەسپاكی و شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان كۆبووونەوە
ئەمڕۆ دووشەم 28/4/2025، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بڵند محەمەد مەم بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان كرد كە لەگەڵ شاندێكی یاوەری سەردانی دەستەكەیان كردبوو.
لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی پێوەندییەكانی نێوان هەردوو دامەزراوەكە كرا، بەتایبەت لەبارەی كۆمپانیاكان و ئەو رێوشوێنانەی بۆ تۆماركردن دەگیرێتە بەر.
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان دووپاتی لەوە كردەوە كە پێوەیستە هەنگاوەكانی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و هاوكات هاوئاهەنگی نێوان هەردوو دامەزراوەكە بە ئەلیكترۆنی بكرێت، بۆ ئەوەی شەفافییەتی زیاتر لەوبارەیەوە بێتە كایەوە.
لای خۆیەوە، بڵند محەمەد مەم بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان هەنگاوەكانی دامەرزاوەكەی بۆ رێكخستنەوە و شەفافییەت روونكردەوە، ئەوەی خستە ڕوو كە ئێستە بەراورد بەپێشوو كارەكانی دامەزراوەكە خێراتر و دوو لە رۆتین دەڕوات.
هاوكات هەردوو دامەزراوە بەڵێنی ئەوەیاندا كە كۆبوونەوەكان زیاتر بكرێن تا دەرفەتی هاوئاهەنگی و رێكخستنەوەی كارەكان بەهاوكاری هەردوولا خێراتر بن.

