رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 2021/11/2 له‌هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به‌ئاماده‌بوونی دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و دكتۆر ئارام محمد وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و دكتۆر عبدالفتاح عبدالرزاق بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و نوێنه‌ری UNDP و به میوانداری دكتۆر ئالان حه‌مه سعید وه‌زیری په‌روه‌رده و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و دكتۆر جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و (150) به‌شداربوو وبه‌رپرسی باڵای دام و ده‌زگا گشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ، دیداری ده‌سپاكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی به‌رێوه‌چوو.
له‌ده‌سپێكی دیداره‌كه دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌وتارێكدا بایه‌خی ئه‌و دیداره‌ی خسته‌روو ، جه‌ختی كرده‌وه كه‌رۆڵی زانكۆكان و خوێندنی باڵا بۆ به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگا گرنگه‌و پێویسته رێكاری دروست بگیرێت بۆ ده‌سپاكی له‌توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیه‌كاندا ، هه‌روه‌ها سوپاسی UNDPكرد له‌هه‌ماهه‌نگی كردنیان له‌م بواره .
دكتۆر ئه‌حمه‌د ووتیشى:
خوێندن و زانست رێگای به‌ره‌وپێش بردن و ئاوه‌دانی وڵاته، ئه‌مڕۆ وڵاتانی دنیا شانازی به ئه‌كادیمیا و زاناكانیان و به زۆری ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كان و توێژینه‌وه و كوالیتی خوێندنیان له زانكۆكانیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه زانست و ته‌كنه‌لۆجیا سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی مرۆڤی گرتووه‌ته‌وه و داهێنانی نوێ له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌بینرێ.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌ركی ده‌سته‌كه و گوتی، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێی دراوه، به‌شداری ده‌كات له پرۆسه‌ی چاكسازی له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیان و خزمه‌تگوزاری و هاوكاری و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی پێش پڕۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی بڕبڕه‌ی پشتی پڕۆسه‌ی خوێندنی باڵایه كه لێكۆڵه‌ر به پشت به‌ستن به داتا و زانیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات. به بڕوای سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئه‌و نامانه‌ی له ماسته‌ر و دكتۆرادا ده‌نووسرێن بایه‌خی زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازیان هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا بۆ خوێندنی باڵا، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
دواتر دكتۆر ئارام محمد وه‌زیری خوێندنی باڵا كه‌له دوا ساتی پانێڵه‌كه ئاماده‌بوو وتارێكی له‌باره‌ی رۆڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌به‌ره‌و پێشچوونی بواری زانستی خسته‌روو ، گرێدانی ئه‌و دیداره‌شی بهههنگاوهكی سه‌ركه‌وتووانه لێك دایه‌وه .
هه‌ر لهپێشهكیهكه هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان دكتۆر عبدالفتاح عبدالرزاق بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و گیم ساوت زكی نوێنه‌ری UNDP ووتاری تایبه‌تیان هه‌بوو.
له‌میانی ئه‌جێندای دیداره‌كه دوو پانێڵ به‌رێوه‌چوو ، پانێڵی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به (گرفت و ئالنگاریی به‌رده‌م ده‌سپاكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی) و پانێلی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به(ده‌رفه‌ته‌كان وچارهسهرییهكان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی لادان لهدهسپاكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی).
دیداره هاوبه‌شه‌كه‌ى نێوان ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى كه به هاوكارى رێكخراوى UNDP له ئێراق به‌رێوه‌چوو به گهڵالهكردنى كۆمه‌لێك راسپارده‌ى گرنگ و و چه‌سپاندنى كۆتایی به كاره‌كانى هات.