لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکی سەرۆکی دەستە لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا لە میانەی پرسیارکردن لەسەرکەیسی پسووڵەی گومرگی پەروێزخان لە جیاتی ووشەی دەسگیرکردن ووشەی دەرکردن بە هەڵە بەکارهێنراوە بۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆیە بە پێویستمان زانی ڕوونکردنەوە بدەین کە کەیسەکە هێشتا لە ژێرلێکۆڵینەوەدایەو دەرکردنی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا لە دەسەڵاتی دادوەری لێکۆڵینەوەی دەسپاکی نییە بەڵکو لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگایە بەوشێوەیە کە لە یاساکەیاندا هاتووە ئەگەردوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە ودەرچوونی بڕیاری دادگا تاوانباربوونی سەلمێنرا.
دەستەی دەسپاکی
هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٢/٤