لە بەرواری 2021/1/27 بە ئامادەبوونی بەرێز د.احمد انور سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەرێز ڤێنسێت گویالامۆ سەرۆکی ئۆفیسی یەکێتی ئەورپا و بەرێز غیمار هانی دیپ جێگری بەرنامەی رێکخراوی UNDP لە عێراق ، بەرێزان بەڕێوهبەرانی گشتی دەستە و بهرێوهبهری نووسینگه ، کۆبونەوەی شارەزایان و تیمی رێکخراوی نێودەوڵەتیUNDP و EU بەرێوەچوو سەبارەت بە پرۆژەیەکی درێژ خایەن.
لە دەستپێکی کۆبونەوەکەدا کورتە ڤیدیۆیەک لە بارەی پێناسەی دەستە و چۆنیەتی دابەشبوونی فەرمانگەکان نمایشکرا .
پاشان باس لە پڕۆژەی پشتگیری و دادی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاڵپشتی لە شێوازی دادبینی تەحکیمی بازرگانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا .
ئامانجی سەرەکی کۆبونەوەکە باسکردن بوو لە پرۆژەی پشتگیری و هاوکاری حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هێنانە کایەوەی زیاتری شەفافیەت و جەخت کرایەوە لەسەر چۆنیەتی کاراکردنی زیاتری جێ بە جێکردنی ڕێکەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کەوا عێراق لە ساڵی 2008 پەسەندی کردووە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە ماوەی ئەم پرۆژەیە چوار ساڵ و نیو دەخایەنێت، کە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەکە UNDP لەگەڵ هەر یەک لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و دەستەی دەسپاکی عێراق و دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان، هەروەها پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و هەرێم لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی .