لە بەروارى ( ١٧/٣/٢٠٢١ ) بەشى ئاشکراکردنى بەرژەوەندییە داراییەکان هەستا بە ئەنجامدانى سیمینارێک لە دیوانى وەزارەتى پێشمەرگە, بە ئامانجى ناساندنى پرۆسەى ئاشکراکردنى بەرژەوەندییە داراییەکان لە دامو دەزگاکانى هەرێمى کوردستان و هەروەها ڕوونکردنەوەى چۆنییەتى پڕکردنەوەى فۆڕمى ئاشکراکردنى بەرژەوەندییە داراییەکان بۆ بەشێک لە ڕاسپێرداروانى سەر بە وەزارەت, سیمینارەکە لە لایەن (چرا عمر صالح/ بەرپرسى بەشى ئاشکراکردنى بەرژەوەندییە داراییەکان) پێشکەشکرا بە ئامادەبوونى فەرمانبەرانى ئەکادیمیاى دەسپاکى بە مەبەستى ڕێکخستن و بەڕێوەبردنى سیمینارەکە.