لە رێکەوتی 2021/2/1 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی دەستەی دەسپاکی کۆبوونەوەی نێوان فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و فەرمانگەی یاسایی و بهڕێوهبهری نووسینگهی سهرۆکی دهسته و بەڕێوهبەری ئەکادیمیای دەسپاکی لەگەڵ رێکخراوی UNDP بەڕێوەچوو .
لە کۆبوونەوەکە دا هەریەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و فەرمانگەی یاسایی و بهڕێوهبهری نووسینگهی سهرۆکی دهسته و بەڕێوبەری ئەکادیمیا و و بەڕێوەبەرانی بەشی پەیوەندیدار لە فەرمانگەی یاسایی ئامادەبوون .
کۆبوونەوەکە بۆ خستنەرووی هەنگاوەکانی جێ بەجێکردنی ئەو ڕێکەوتننامەیە بوو کە واژۆکرابوو لە بەرواری 2019/12/5 لە نێوان دەستەی دەسپاکی و UNDP دوایی باشتربوونی بارودۆخی تەندروستی گشتی.
لە کۆبوونەوەکەدا بەتێرو تەسەلی ڕاو بۆچوونەکان ئاڵوگۆر کران لە نێوان هەردوو لا بەمەبەستی خێراکردنی هەنگاوەکان، لەسەر ئەم بنەمایە بیرۆکەی پڕۆژەیەک خرایە باس بۆ پاڵپشتی کردنی دەستە لە لایەن UNDP لە بوارەکانی شەفافیەت و ڕێکخستنەوەی یاسایی و چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازی و دژە گەندەڵی.
شایەنی باسە ماوەی پرۆژەکە ساڵ و نیوێک دەخایەنێت کە بڕیار وایە لە مانگی ئاداری ئەم ساڵ بچێتە بواری جێبەجێکردن.