د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: جه‌وهه‌رى ئه‌نجامدانى چاكسازى چه‌سپاندنى عه‌داله‌ته و نابێ سته‌م له فه‌رمانبه‌ران بكرێ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/11/16، به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى یاسای چاكسازى له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى یاسایى و به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و لیژنه‌كانى چاودێرى و به‌دواداچوونى چاكسازى له ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى داراییان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رێز ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى و چه‌ند به‌رێوه‌به‌رى گشتى و سه‌رۆكى لیژنه‌كانى تایبه‌ت به یاساى چاكسازى له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێى چۆنییه‌تى به‌رێوه‌چوونى ئه‌و بڕگانه‌ى له یاساى چاكسازى تایبه‌تن به وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى كرا و ئاسته‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كان خرایه ڕوو.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتى، به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى دیار كراوه، ئه‌ركى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌دواداچوون و چاودێرییه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌وان گومانیان له هیچ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه كه یاساكه جێبه‌جێ نه‌كات، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاوه‌كان جدى تر بكرێن.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌شێكى قسه‌كانیدا باسى له‌وه كرد، 80% تا 90% جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى ئه‌ركى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورییه و ئه‌وه‌یشى تا ئێستا ده‌بینرێ هه‌نگاوى گرنگ نراوه.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر به ئاماژه‌دانى ناوه‌ڕۆكى یاساى چاكسازى و ئه‌و رێنوێنیانه كه له‌ماوه‌ى ڕابردوو وه‌زاره‌تى دارایى بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه ده‌رى كردووه، هێماى بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بۆ هه‌موو هاوكاریی و هاوئاهه‌نگییه‌كى دامه‌زراوه‌كانى كوردستان ئاماده‌یه تا له چاكسازى بگه‌ینه ئه‌نجام.
د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له قسه‌كانیدا دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه جه‌وهه‌رى ئه‌نجامدانى چاكسازى چه‌سپاندنى عه‌داله‌ته و نابێ سته‌م له فه‌رمانبه‌ران بكرێ.
لاى خۆیه‌وه، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و شانده‌كه‌ى، باسى له‌وه كرد كه وه‌زاره‌تى دارایى له چه‌ندان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى و به‌شییه‌وه ده‌ستى به جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى كردووه و زۆرێك له كاره‌كانیش ته‌واو كراون. هه‌روه‌ك دووپات كرایه‌وه كه هاوئاهه‌نگى نێوان ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و وه‌زاره‌تى دارایى گرنگه تا به ته‌واوى یاساى چاكسازى جێبه‌جێ بكرێ.