رۆژى 2021/11/21 وۆرك شۆپى ” شیكارى ریزبه‌ندى عێراق له‌چوارچێوه‌ى پێوه‌ره‌كانى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌ت بۆ گه‌نده‌ڵى” و به‌سه‌رپه‌رشتى undp ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق( به به‌شدارى كردنى به‌رێوه‌به‌رى گشتى و یاریده‌ده‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى) وده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان ( به به‌شدارى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته ) ئه‌نجام درا.
وۆرك شۆپى ” شیكارى ریزبه‌ندى عێراق له‌چوارچێوه‌ى پێوه‌ره‌كانى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌ت بۆ گه‌نده‌ڵى” ” تحلیل تصنیف العراق موئشر الشفافیه الدولیه للفساد” به هاوئاهه‌نگى نێوان رێكخراوى “undp” و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق به‌رێوه‌چوو. ورۆك شۆپه‌كه ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ڕۆژى ده‌ستپێكردنى وۆرك شۆپه‌كه‌دا، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان له وتارێكدا راى گه‌یاند، كه ئه‌و جۆره وۆرك شۆپانه گرنگه بۆ ئه‌و قۆناغه.
دووپاتیشى له‌وه كرده‌وه كه هاوئاهه‌نگى نێوان دامه‌زراوه‌كانى دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى هه‌نگاوێكى جدییه و پێویسته هه‌مووان كار بۆ به‌دیهێنانى ئامانجه‌كان بكه‌ین.