لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە نۆیەمین، خولی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان چەندان كۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16/12/2021، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ، د.رائید رەزوان، سەرۆكی دەستەی دژایەتی گەندەڵی لە فەلەستین كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی پێوەندی بە گەندەڵی كرا و هاوئاهەنگی نێوان هەردوو لا تاوتوێ كران.