لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە نۆیەمین، خولی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی فڕەنسی كۆبووەوە.
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ، شاندێكی فڕەنسی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، تاوتوێی چەند پرسێكی پەیوەست بە گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان كرا و سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان هەنگاوەكانی خۆی لەماوەی ساڵانی رابردوو لەوبوارە بۆ شاندەكە ڕوون كردەوە.
جێی ئاماژەیە لە دیدارەکەدا، عەلا سەعدی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق بەشداری دیدارەکە بوو.
