لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە نۆیەمین، خولی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی وڵاتی ئێران كۆبووەوە.
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ، شاندێكی وڵاتی ئێران كۆبووەوە كە بۆ بەشداری لەو كۆنگرەیەدا لە میسڕ بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا سەرباری ئەوەی هاوئاهەنگی نێوان هەردوو لا تاوتوێ كرا و ئەزموونی یەكتر بۆ دژایەتی گەندەڵی خرایە ڕوو، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی گەندەڵی مەترسییەكی گەورەیە لەسەر هەر وڵاتێك كە تیایدا گەشە بكات.
جێی ئاماژەیە لە دیدارەکەدا، عەلا سەعدی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق بەشداری دیدارەکە بوو.