لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە نۆیەمین، خولی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، شاندێكی توركیا لەگەڵ د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ، شاندێكی وڵاتی توركیا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، د.ئەحمەد ئەنوەر پوختەیەكی لەبارەی هەنگاوەكانی چاكسازی لە كوردستان و هەوڵەكانیان بۆ ڕووبەڕبوونەوەی گەندەڵی خستەڕوو.
جێی ئاماژەیە لە دیدارەکەدا، عەلا سەعدی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق بەشداری دیدارەکە بوو.