له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له نۆیه‌مین، خولی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رێز جیم جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی به ئۆنلاین كۆبوونه‌وه.
به ئۆنلاین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز جیم جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌رێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری یه‌كه‌می یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاری ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕی.
هاوكات د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ هاوكاری كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕی.
جێی ئاماژەیە لە دیدارەکەدا، عەلا سەعدی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی عێراق بەشداری دیدارەکە بوو.