د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری شهرمشێخ له میسر له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی unodc كۆبووه‌وه.
له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و ماده هۆشبه‌ره‌كان unodc له‌لایه‌ن مونا سالم و كریستینا ئهلبرتین پێشوازی لێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، جۆره‌كانی تاوانی گه‌نده‌ڵی روونكردنه‌وه و به‌پێویستی زانی كه هاوكاری ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بكرێ بۆ بنبڕكردنی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
كۆبوونه‌وه‌كانی د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له نۆیه‌مین، خولی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی دێت كه چه‌ند ڕۆژێكه به‌رده‌وامه.