لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە نۆیەمین، خولی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسی ئەکادیمیای میسری بۆ دژایەتی گەندەڵی کۆبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٧/١٢/٢٠٢١، لە شاری شرمشێخ لە میسڕ، د. ئەحەمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیوا حەمید همیم بەرپرسی ئەکادیمیایی میسڕی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرا و ئەزموونی میسڕ لە بواری رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بۆ سەرۆکی دەستەی دەسپاکی روونکرایەوە.