لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە نۆیەمین، خولی كۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە رێككەوتنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێکی ئەندەنووسیا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٧/١٢/٢٠٢١، لە شاری شرمشێخ لە میسڕ، د. ئەحەمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ئەندەنووسیا کۆبووەوە.
سەرۆکی شاندەکە (ماردین ئەلی سیرا) وێنەی کۆشکی کۆماری ئەندەنووسیای وەک دیاری پێشکەش بە د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی کرد کە ئەو خەڵاتە گرنگی زۆری هەیە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کرا.