ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11/1/2022، به‌ڕێز د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی به‌دواداچوونی یاسای چاكسازی، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی چۆنییه‌تی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و بڕگانه‌ی له یاسای چاكسازی تایبه‌تن به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا و ئاسته‌نگه‌كان و چاره‌سه‌ره‌كان خرایه ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ئاماژه‌ی به گرنگی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی چاكسازی له قه‌ڵه‌می دا. هه‌روه‌ها پێی وابوو، هه‌ركاتێك چاكسازی ته‌واوی له كه‌رتی سه‌ربازی بكرێ ئه‌وه كه‌رتی مه‌ده‌نی خۆی رێكدهكهوێتهوه.
به‌ڕێز د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دیار كراوه، ئه‌ركی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون و چاودێرییه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌وان گومانیان له هیچ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌ك نییه كه یاساكه جێبه‌جێ نه‌كات، به‌ڵام پێویسته هه‌نگاوه‌كان جدی تر بكرێن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌وه راكێشا كه هه‌ر كه‌سێك گه‌نده‌ڵی بكات نیشتمانپه‌روه‌ر نییه و گه‌نده‌ڵ ئاماده نییه یه‌ك خولهك به‌رگری له خاك و نیشتمان بكات.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه وێڕای به‌خێرهێنانی گه‌رمی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و شانده‌كه‌ی، باسی له‌وه كرد كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له چه‌ندان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌شییه‌وه ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كردووه و زۆرێك له كاره‌كانیش ته‌واو كراون.
هه‌روه‌ك دووپات كرایه‌وه كه هاوئاهه‌نگی نێوان ده‌سته‌ی ده‌سپاكی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گرنگه تا به ته‌واوی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكرێ وه جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگی یه‌كخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ له پێناو به‌ھێزتر بوونی ھه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی روون كرده‌وه و داوای كرد كه ده‌سته‌كه هاوكاری بكه‌ن تا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بكاته وه‌زاره‌تێكی نیشتمانی و دامه‌زراوه‌یی.