لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی ژمارە (1/135) لە 2020/12/1، ئەنجوومەنی دادوەری، بە فەرمانی ژمارە 1/1/117 لە2021/2/18، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.
ئێمە لە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری دەكەین و پێمان وایە ئەو هەنگاوە كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلا كردنەوەی كەیسەكان لە دادگا.
دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان
22ی شوباتی 2021