رێکه‌وتی 2021/2/10 فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت به هاوکاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی و له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی سیمینارێکی سازدا بۆ ناساندن و روونکردنه‌وه‌ی حوکمه‌کانی یاسای له ئهستۆکردن له هه‌رێمی کوردستان ژماره (5) ی ساڵی 2020 (قانون التضمین فی اقلیم کوردستان) بۆ فه‌رمانبه‌رانی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌کانی سنووری پارێزگای سلێمانی ،له میانه‌ی سمیناره‌که‌دا سه‌ره‌تا خاتوو گوڵزار خالد عمر به‌رێوه‌به‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی تیشکی خسته سه‌ر کاروباره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی دهستهله بواری تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌م بواره‌دا رۆڵی فه‌رمانبه‌رانی یاسایی فه‌رمانگه‌کان به گرنگ وه‌سف کرا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەل فەرمانبەرانی دەستە .
دواتر لە لایەن ی. راوێژکاری یاسایی قادر صالح عبدول،تیشک خرایە سەر حوکمەکانی یاسای لە ئەستۆکردن و ماددەکانی یاساکە بە ووردی روونکرانەوە ، ئەمە سەرەرای روونکردنەوەی گرنگی یاساکە بۆ ئەم قۆناغەی هەرێمی کوردستان و هەروەها پارێزگاری کردن لە ماڵ و سامانی گشتی لە رێگەی رێگری کردن لە زیان گەیاندن بە ماڵ و سامانی دەوڵەت.
جێگەی باسە لە سیمینارەکە ،(٢٦) فەرمانبەری یاسایی بە نوێنەرایەتی بەرێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگاری سلێمانی بەشداربوون و گفتوگۆ و تاوتوێی تەوەری بابەتەکەیان کرد.