ئەمڕۆ رێکەوتی 2022/12/1
بە ئامادەبوونی بەڕێزان د ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و د.ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە و بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر ھەفتەی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە ھوتێل شیراتۆن بەڕێوە چوو، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی ئاماژەی بەوە کرد کە هەنگاوی باشمان بڕیووە لە جێبەجێکردنی ستراتیژی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی
“جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژییە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد، هەنگاوی باشییان بڕیووە لە جێبەجێکردنی ستراتیژی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی.
د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەرێوەچوونی چالاکییەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە شاری هەولێر رایگەیاند، ساڵی رابردوو ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیان داناوە و لەسەرەتای ساڵی داهاتوو راپۆرتێک لەو بارەوە دەخەنەڕوو.
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی پێشیوایە جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژییە دەبێتە هۆی بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە پرسی سپیکردنەوەی پارە د. ئەحمەد گوتی: لە هەرێمی کوردستان بۆشایی یاسایی لەو بوارەدا هەیە کە ئێستا لە عێراق زۆر قسەی لەسەر دەکرێت، بەڵام لە رێگەی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق واژۆیانکردووە کاری جددی تێدا دەکەن.