ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27/2/2022، به‌رێز د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به یاوەرى به‌رێوه‌به‌رى گشتیی كاروبارى یاسایى و به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته و لیژنه‌ى به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى ، سه‌ردانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیان كرد و له‌گه‌ڵ بەڕێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حموود وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكارى وه‌زاره‌ت وبه ئاماده‌بوونی ستافی وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌کانی پارێزگاکان كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، كه به‌مه‌به‌ستى چاودێرى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازى سه‌ردانى زۆرێك له وه‌زاره‌ته‌كانیان كردووه و ئه‌مڕۆیش ده‌یانه‌وێ به دواداچوون بۆ چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه بەڕێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حموود وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى، راى گه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رژدى كارى له‌سه‌ر چاكسازى كردووه و سكرتاریه‌تێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
هه‌روه‌ها چاودێرى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له جێبه‌جێكردنى یاساكه‌دا به‌رز نرخاند.