لە چوار چێوەی ستراتیژی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان دەستەی دەسپاکی بە هەماهەنگی undp کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١٩/٦/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە چوارچێوەی پرۆژەی ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگیundp پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ نوێنەرانی حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر ئەنجام دا.
دەسپێک د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی وتەیەکی پێشکەش کرد ، تیایدا باسی لە گرنگی رۆڵی هێزو لایەنە سیاسیەکان کرد بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی دواتر خاتوو مهاب نوێنەریundp وتەیەکی تایبەتی پێشکەش کرد، پاشان بە گوێرەی ئەجێندای کۆبوونەوەکە هەر یەک لە د.عەدنان عبدالله بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت وە د.محمد هارون و حسین حسن لەundp پرزنتێشنی تایبەتیان دەربارەی هۆشیارو چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەجێندای ستراتیژیەکە پێشکەش کرد.
لە پاشان بەژداربووان بە گفت و گۆو پێشنیاری تازە روئیای تازەیان بۆ دەوڵەمەندکردنی ستراتیژەکە خستە روو.