دەستەی دەسپاکی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی undp بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا وۆرک شۆپی تایبەت بە ستراتیژییەتی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠/٦/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەریەک لە پارێزگاران و بەرپرسی ئیدارە سەربەخۆ و خۆجێسیەکانی هەرێمی کوردستان وۆرک شۆپی ستراتیژی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەڕێوەچوو.
لە سەرەتادا د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی باسی لە گرنگی ڕۆلی دام و دەزگاکانی حکومەت کرد بۆ هەماهەنگی لە ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی ، دواتر خاتوو زینە نوێنەری گشتی undp لە عیراق ئاماژەی بە گرنگی ستراتیژیەکە کرد و جەختی لەسەر هەماهەنگی ڕێکخراوی undp پاڵپشتی یەکەتی ئەوروپا کردەوە بۆ سەرخستنی پرۆژەکە.
لە پاشان هەریەک لە د. عەدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت
و د.محمد هارون و حسین حسن پرزنتێنشنیان پێشکەش کرد ، لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆژەی ستراتیژیەتی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا بەژداربووان بە گفت و گۆ و ڕا گۆڕینەوە پێشنیاری بەجێیان بۆ دەوڵەمەند کردنی ستراتیژەکە خستە ڕوو.