ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2022/6/20، به ئاماده‌بوونى بەڕێزان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ و دکتۆر احمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و پارێزگارەکان و سه‌رۆكى یه‌كه ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، له هه‌ولێر وۆركشۆپێكى تایبه‌ت به ستراتیجى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى لەلایەن دەستەی دەسپاکی بە ھاوبەشی (undp)بە پاڵپشتی(یەکێتی ئەوروپا) به‌ڕێوه چوو.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان باسى گرنگى ستراتیجهكهى كرد و راى گه‌یاند، كه ئه‌و ستراتیجییه هه‌نگاوێكى گرنگ بوو له كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه رێكخراوه‌كانى ده‌ره‌وه هاوكارى گرنگ بوون بۆ ستراتیجه‌كه به‌ڵام له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه چۆنییه‌تى جێبه‌جێكردنى ستراتیجهكهیه.
هاوكات له وتارێكدا، زینه عه‌لى نوێنه‌رى گشتی رێكخراوى undp لە عیراق سوپاسى سەرۆکی ده‌سته‌ى ده‌سپاكى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كانى رووبەروو بوونەوەی گەندەڵی و بەڕێوە چوونی ئەم ستراتیژیە