رۆژی سێشەممە 2022/9/6 بە سەرپەرشتی دکتۆر(ڕێواز فایق)سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لێژنەی هاوبەشی ستراتیژی نیشتمانی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان تایبەت بە (بە کوردیکردنی نووسراوە یاساییەکان لە دادگاکاندا) کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە هەر یەک لە (د.عدنان عبداللە)بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی و شاندی یاوەری و نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری و ئەکادیمیای کوردی ئامادەی بوون.
تیایدا (٤)چوار پێشنیار وەک میکانیزم و ئالیەتی جێبەجێکردن بڕیاری لە بارەوە وەرگیرا.






