رۆژی چوارشەممە ٢/١١/٢٠٢٢ لە هۆڵی دەستەی دەسپاکی بە سەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و نوێنەری هەریەک لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی دادو ئەکادیمیای کوردی و زانکۆی سەڵاحەدین لە خوێندنی باڵا کۆبوونەوەیەکیان لە بارەی ڕێکاری نووسینەوەی (فەرهەنگی یاسایی بە زمانی کوردی) ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکە جەند بڕیارێک لە بارەی ئاسانکاری و گرتنە بەری ڕێو شوێنی دروست بە دامەزراندنی فەرهەنگێکی یاسایی بە زمانی کوردی لە لایەن چەند پسپۆرو کەڵک وەرگرتن لە فەرهەنگی کەسانی پێشووتر بۆ ماوەی دیاریکراو وەرگیرا.