ڕۆژی دووشەممە ١٢/٩/٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی و م.حسن بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنیەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی شاندی هەردوو لایەن، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونوەوی گەندەڵی لە بارەی (جێبەجێکردنی گوتارو هۆشیاری دژەگەندەڵی لە پرۆگرامەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردەدا ) ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکە بڕیار لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان دەستەی دەسپاکی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکانی پەروەردە درا بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ستراتیژە نیشتمانیەکە.