رۆژی 2022/9/19 بەڕێز د.ئەحمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی (STOP) بۆ دژە گەندەڵی کرد کە لە ڕێی بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆیان ڕێکخرابوو.
لە کۆبوونەوەکە دکتۆر ئەحمد ئەنوەر ڕێنمایی و تێبینی بۆ نووسینەوەی ڕاپۆرتی شەش مانگەی ڕێکخراوی ناوبراو هەبوو کە لەسەر پێشنیاری خۆیان ئاڕاستەیان کردبوو.