رۆژی چوارشەممە 2022/9/14 بە سەرپەرشتی د.عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و شاندی یاوەری لەگەڵ شاندی باڵای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم تایبەت بە جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە دوای گفت و گۆیەکی تێروتەسەل (٤) چوار بڕیار وەرگیرا تاوەکو ببێتە بەرنامەی کارکردن لە چوارچێوەی ئامانجەکانی پەیوەست بە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە لە پلانی کاری ستراتیژی نیشتمانی ڕووبڕووبوونەوەی گەندەڵی دا هاتووە.