رۆژی سێ شەممە 2022/9/20 بە سەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی دادوەری و ئەکادیمیای کوردی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئالیەتی جێبەجێکردنی بە کوردیکردنی دەقە یاساییەکان لە دادگادا ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا لێژنەیەکی تایبەتمەند لە نوێنەرانی ئەو دامەزراوانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە لەگەڵ نوێنەرێکی وەزارەتی داد پێکبهێنری بۆ میکانیزمی جێبەجێکردن بۆ دیاریکردنی فەرهەنگێکی کوردی یاسایی فەرمی لە دادگاکاندا.