رۆژی جوار شەممە ٢١/٩/٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی د.عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و دکتۆر مەریوان صابر لە ئەنجوومەنی وەزیران و شاندی یاوەریان لە بارەی پلانی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی ستراتیژی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی تایبەت بە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە دوای ئاماژەکردن بە چالاکیەکانی لێژنە تایبەتمەندەکانی سەر بە دەزگا حکومیەکان بڕیار درا ئەنجوومەنی وەزیران بە دواداچوون بۆ کارەکانیان بکات و کار لەسەر ئامانجە دیاریکراوەکان بکەن و ناوبە ناویش ڕاپۆرتی تایبەت بۆ دەستەی دەسپاکی بنێردرێت.