لە ڕێکەوتی 2022/9/29 بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەسپاکی سلێمانی هەڵسان بە سازدانی مەراسیمێک بۆ ڕێزلێنانی (١٣) فەرمانبەری نموونەیی فەرمانگە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە مەراسیمەکەدا ووتەی بە خێرهاتن لە لایەن بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی دەسپاکی سلێمانی بەرێز (گولزار خالد عمر ) پێشکەش کراو، دواتر بەرێز سەرۆکی دەستە لە وتارێکدا ئاماژەی بە گرنگی ئەم جۆرە مەراسیمە کرد لە بابەتی هاندانی فەرمانبەران بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی رەفتاری پیشەیی دڵسۆزی و گرنگی دانی زیاتر بە کارەکانیان، دواتر لە لایەن نوێنەری فەرمانبەران خەڵات کراو بەڕێز (ڕزگار حمد خدر ) للە ووتەی پێشکش کراودا سوپاسی دەستەکەمانی کرد بۆ ئەم هەنگاوە تەوعییە، وە هیوا خواز بوو کە هەنگاوی دیکەی بە دوادابێت.