رۆژی ٢٨/٩/٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و شاندی یاوەری لەگەڵ لێژنەی دیاریکراو لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربارەی جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانەی لە چوارچێوەی ستراتیژی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکە دوای گفت و گۆو ڕاگۆڕینەوە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک وەرگیرا تاوەکو لە داهاتوو هەردوولا بە هەماهەنگی کاری لەسەر بکەن.


