ڕۆژی سێ شەممە 2022/10/4 بە سەرپەرشتی بەرێز دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بە ئامادە بوونی بەرێز بارزان ئەکرەم سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و دکتۆر یاما بەڕێوەبەری پرۆژەی ناوبژیوانی دژە گەندەڵی لە عێراق لە UNDP وۆرک شۆپێک تایبەت لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی ڕێکخراوە نا حکومیەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
تیایدا هەریەک لە بەرێز دکتۆر ئەحمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەرێز بارزان ئەکرەم سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و نوێنەری UNDPوتاری تایبەتیان بۆ سێکتەرەکان پێشکەش کرد.
سەرۆکی دەستە باسی لە ڕۆلی دیاری ڕێکخراوەکان کرد و گرنگی ستراتیژی نیشتمانی وەک زەرووریەتێک پێناسە کرد داوای کاری جدی لە هەموو لایەک کرد تاوەکو داهاتووی هەرێمی کوردستان بە باشتر بە ڕێوە ببردرێت.
دواتر بەرێز دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە سیمینارێک دا بە کورتی باسی لە ئەجێندا و راوبۆچوون و ئامانجی نێو ستراتیژەکە کرد،لەلایەن ئامادەبووانەوە گفت وگۆی کراوە ئەنجام درا، چەندین پێشنیاری تازەش خرانە ڕوو.