شاندێکی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عیراق سەردانی سەرۆکی دەستەی دەسپاکیان کرد ڕۆژی سێشه‌ممە 2022/6/14 به‌ڕێز د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى بەڕێز به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته پێشوازی له شاندێكى باڵوێزخانه‌ى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
شانده‌كه‌ى باڵوێزخانه‌ى به‌ریتانیا له عێراق پێكهاتبوون له، بیتر هاوز راوێژكارى كاروبارى فه‌رمانڕه‌وایی كێشه‌كان له باڵوێزخانه‌ى به‌ریتانیا و ئیلیانوور سبونار به‌رێوه‌به‌رى به‌رنامه‌ى cssf له باڵوێزخانه‌كه و جیمس تشارلتۆن سه‌رۆكى گرووپى سیاسیی له كونسوڵخانه‌ى گشتیی به‌ریتانیا له هه‌ولێر.
سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى باڵوێزخانه‌ى به‌ریتانیا، جگه له‌وه‌ى دروستكردنى هاوئاهه‌نگى بوو له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان، هاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ى سندوقى هاوكارى هونه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاركردن له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونەوەی گه‌نده‌ڵى و نەھێشتنی تاوانەکانی سپی کردنەوەی پارە.. له عێراق كرا.
له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا، به‌ڕێز د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى كاره‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى پێشكه‌ش كردن و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ده‌سته‌كه هه‌نگاوى بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ناوه و به‌و توانا كه‌مه‌ى هه‌یه‌تى.
روونیشى كرده‌وه كه، به‌ریتانیا رۆڵى گرنگى له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و به گرنگى ده‌زانین له بابه‌تى رووبهربووونهوهى گه‌نده‌ڵى هاوكار بێت و پڕۆژه‌ى خۆیان هه‌بێت كه به شێوه‌یه‌كى ستراتیجى خزمه‌ت بكات.
به‌ڕێز سه‌رۆكى ده‌سته دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام خولى جۆراوجۆر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام پڕۆژه‌ى ستراتیجى خزمه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كات و ئه‌وه‌یش به به‌ریتانیا ده‌كرێ.
لاى خۆیه‌وه بیتر هاوز، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌یان ده‌یه‌وێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هاوكارى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى بكات له ڕێى ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌ى به هاوئاهه‌نگى و کردنەوەی خول.
باسى له‌وه‌یش كرد كه هاوكارى زۆرى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراقیان كردووه و ده‌مانه‌وێ كوردستانیش به‌شداربێ له‌و هاوكاریانه.
شانده‌كه‌ى به‌ریتانیا به گرنگییه‌وه له‌كاره‌كانى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستانیان روانى و ئاشكرایان كرد كه كارمه‌ندێكیان له به‌ریتانیاوه بۆ هاتووه له كونسوڵخانه كار له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دارایى ده‌كات و له داهاتوودا ھاوکار دەبێت لەگەڵ دەستەی دەسپاکی ھەرێم.