ڕۆژی یەكشەم 2022/6/19بە ئامادە بوونی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان،دەستەی دەسپاکی بە ھاوبەشی لەگەڵ(undp)بە پاڵپشتی (یەکێتی ئەوروپا)بە سەرۆکایەتی د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، وۆرک شۆپێک ئەنجام درا بۆ حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ستراتیجی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، وێڕای بەخێرهێنانی نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان رای گەیاند، حزبەكان رۆڵی گرنگیان لەناو ستراتیجەكەدا هەیە و ئەو ستراتیجە رێگەیەكی دوورمان پێشان دەدات.
هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ستراتیجییەكە گرنگییەكی گەورەی بۆ كوردستان هەیە و وا دەكات كە هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خێراتر بکرێ.