رۆژی پێنج شەممە ٨/٩/٢٠٢٢ بەسەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئەکادیمیا ی دەسپاکی و شاندی یاوەری کۆبوونوەیەک لە گەڵ بەڕێزان لە ئاستی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بارەی بەڕێوەبردنی مەترسیەکانی گەندەڵی لە توێژینەوەی زانستی ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکە بڕیار لەسەر پێکهێنانی (٣) سێ لێژنەی لاوەکی درا دەربارەی ئەو توێژینەوانەی کە مامۆستایانی زانکۆ ئەنجامی دەدەن و دیاریکردنی مەترسیەکانی گەندەڵی لە پڕۆسەی بەڕێوەچوونی توێژینەوەکان.