ڕۆژی چوارشەم 22/6/2022، وۆركشۆپێكی تایبەت بە كۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتانی هاوپەیمانی لە هەرێمی كوردستان تایبەت بە ستراتیجی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەڕێوەچوو.
لە وۆركشۆپەكەدا، بەڕێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەناوڕۆكی ستراتیجی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی كرد لە سەرەتای نووسینەوەیە و تا ئێستە كە لە هەرێمی كوردستان بەركار خراوە.
بەڕێز سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، رۆڵی ولاتانی هاوپەیمانی لە ستراتیجەكەدا بەرز نرخاند كە تا ئێستە رۆڵی باشیان هەبووە و گوتی، پێویستە وڵاتانی هاوپەیمان چۆن هاوكاری كوردستان دەكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كە تا ئێستە مەترسییەكی بەردەوامە، بەهەمانشێوە هاوكاری ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیش بكەن لە كوردستان.
هەروەك دووپاتی لەوە كردەوە كە كوردستان لەو چوارچێوەیەدا قۆناغی بڕیوە، بەڵام هێشتا پێویستمان بەكاری زیاتر و بەرزكردنەوەی توانا هەیە.
ئەو وۆركشۆپە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ناوبژیوانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە لە عێراق كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا بە هاوئاهەنگی نێوان دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و رێكخراوی undp ئەنجام دەدرێ.