شاندێكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڕێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و ئەندامییەتی، بەڕێزان د. عەدنان عەبدوڵا رەشید بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافییەت و هاژە عومەر بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی دەستە و یوسف عبدللە بەرێوەربەری لێکۆڵینەوەی ھەولێر و سەرخێڵ هاشم بەرپرسی راگەیاندنی دەستە، لە عەمانی پایتەختی ئوردن بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەشداریان لە وۆركشۆپێك كرد.
وۆركشۆپەكە لە ژێر ناونیشانی ” ئەكتیڤكردنی سیستەمەكانی ئاشكراكردنی بەرژەوەندی دارایی كە بەشێكە لە پڕۆژەی بەهێزكردنی چاودێری لەسەر بەرێوەبەرایەتییە داراییەكان و دەزگاكانی لێپرسینەوە لە عێراق” بەرێوەچوو.
لە وۆركشۆپەكەدا، بەرێز د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان وتەیەكی پێشكەشكرد و دووپاتی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ كاركردن و هاوئاهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی چاودێری تری وڵاتان.
روونیشی كردەوە كە پێویستییەكانی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان زۆرن، بۆیە پێویستیان بە ئەزموون و توانای وڵاتانی بە ئەزموون هەیە.
جێی ئاماژەیە كە لە وۆركشۆپەكە لەلایەن بانكی نێودەوڵەتی رێكخرابوو كە شاندی دەستەی دەسپاكی عێراق و لوبنان و ئوردن و چەندان دامەزراوەی تری پێوەندیدار بەشداربوون.
لە كۆتای وۆركشۆپەكەیشدا، بڕوانامەی رێزلێنان پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.