لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ ئوردن، بەرێز، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی unodc كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە جایسون ریچیت و بدر البنا، نوێنەرانی شاندی unodc بەشداربوون، لە كۆبوونەوەكەدا دووپات لە هاوئاهەنگی نێوان هەردوولا كرایەوە.
بەرێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی ستراتیجی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان، بەپێویستیشی زانی ئەو رێكخراوە گرنگی زیاتر لە راهێنان بدەن و كارەكانیان بێنە كوردستان.
هەروەها دووپات لەوە كرایەوە كە لە هاوئاهەنگی بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی هەنگاوەكانی پێشخستنی پڕۆسەی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی باشتر بكرێ.