لە كۆبوونەوەیەكدا لە ئوردن، هەریەكە لە بەرێزان د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و مونا سالم رێكخەری هەرێمی unodc لە بواری گەندەڵی، دووپاتیان لە هاوئاهەنگی بەردەوامی نێوان دەستەكە و رێكخراوەكە كردەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، بەرێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی دووپاتی لە پاڵپشتی ئەو رێكخراوە بۆ دەستەی دەسپاكی كردەوە. هەروەها باسی لەوە كرد كە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان هەنگاوی گرنگی بۆ رووبەڕوونەوەی گەندەڵی ناوە.
لای خۆیەوە مونا سالم خۆشحاڵی خۆی بە بینینی د.ئەحمەد ئەنوەر دەربڕی و دووپاتی لە پاڵپشتی بەردەوامی دەستەكە كردەوە.